هەنگاوی ژمارە ١
لە هەنگاوی یەکەمدا پێویست دەکات فۆنتەکەت دابگریت، لە پەڕەی سەرەتای کوردفۆنت ـەوە دەتوانیت کرتە لە دووگمەی سەوزی نێو ماڵپەڕ بکەیت بۆ گەیشتن بە هاوپۆلئ فۆنتەکان یان لە سەرەوە کرتە لە بەشی هاوپۆلی فۆنتەکان بکە. بە ئەو هەنگاو ئێستا لە بەشی هاوپۆلی فۆنتەکان ـدایت کە هەموو فۆنتە کوردییەکانی لە کوردفۆنت لەسەر ڕیزبەندی کراوە.
هەنگاوی ژمارە ٢
کرتە لە دووگمەی ڕەنگ سەوزی داگرتن بکە کە لە ژێر هەر فۆنتێکەوە هەیە، فۆنتەکان لە کوردفۆنت بە ٢ جۆری .ttf (TrueType Font) یان .otf (OpenType Font) دانراون کە بۆ هەموو سیستەمەکان دەبن و لەسەر هەموو سیستەمەکان دەکرێت دابمەزرێندرێن.

هەنگاوی ژمارە ٣
پاش تەواوبوونی داگرتنی فۆنت، کرتە لە ناوی فایلی فۆنتە داگیراوەکە بکە کە لە خوارەوەی پەنجەرەی وێبگەڕەکەت دەبێت

هەنگاوی ژمارە ٤
پرۆگرامی نێوخۆیی سیستەمی ماک بۆ دامەزراندنی فۆنت دەکرێتەوە، لە خوارەوە کرتە لە دووگمەی INSTALL FONT بکە بۆ دەستپێکردنی دامەزراندنی فۆنت

هەنگاوی ژمارە ٥
پرۆسەی دامەزراندنی فۆنت خێرا دەبێت و تەنیا چەند چرکەیەکی کەم دەخایەنێت، پاش دامەزراندن فۆنتە نوێکە لە ژێر بەشی User دا دەردەکەوێت

تاقیکردنەوەی فۆنتی دامەزراو
پرۆگرامی دڵخوازی خۆت بکەوە بۆ نموونە Microsoft Word و نووسینەکانت بنووسە

هەنگاوەکانی سەرەوە وەک وێنەی جووڵاو ببینە
